رۆما دورکەوتنەوەی یاریزانێکی بۆ ماوەیەک رائەگەیەنێ

رۆما دورکەوتنەوەی یاریزانێکی بۆ ماوەیەک رائەگەیەنێ

مەوداپرێس_

یانەی رۆما بە شێوەیەکی فەرمیی رایگەیاند کە جەنگیز ئۆندەر بۆ ماوەی 5 ھەفتە لە یارییەکان دورئەکەوێتەوە بە ھۆکاری پێکانەوە.

جەنگیز ئۆندەر ھەفتەی پێشوو گەیشتە شاری رۆما پاش ئەوەی کەمپی مەشق کردنی لەگەڵ ھەڵبژاردەی تورکیا بەجێ ھێشت بو ھۆکاری ھەبوونی پێکانەوە لە رانییدا.

رۆژنامەی فتبۆل ئیتاڵیا ئاشکرای کرد کە ئەنجامی ئەو پشکنینانەی کە دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەم بۆ یاریزانەکە ئەنجام دراوە بۆ ماوەی 5 ھەفتە ئەبێت ئۆندەر پشوو وەربگرێت بەلایەنی کەمەوە بۆ ئەوەی دۆخی پێکانەکەی باش ببێت.




PM:02:26:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌