بێکام سەرقاڵی رازیکردنی میسییە

بێکام سەرقاڵی رازیکردنی میسییە

مەوداپرێس_

دەیڤد بێکامی ئەستێرەی تۆپی پێی ئینگلیزی و خاوەنی یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکی دەستی کردووە بە ھەنگاونان بۆ رازی کردنی میسی بۆ ئەوەی بێتە ریزی یانەکەیەوە.

راپۆرتی رۆژنامە ئیسپانییەکان دوپاتیان کردەوە کە ھەنھواێکی وا لە ئارادایە کە بێکام سەرقاڵی راکێشانی لیۆنیڵ میسی سۆپەرستاری یانەی بەرشەلۆنەیە کە لە حوزەیرانی 2020 پەیوەندی بکات بە خولی ئەمریکییەوە.

بەپێی ئەو بڕگەیەی کە لە گرێبەستەکەی میسییدا ھەیە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە میسی ئەتوانێت کۆتایی ھەر وەزێک یانەی بەرشەلۆنە بەجێ بھێڵێت بەبێ بەرانبەر بەڵام بەو مەرجەی پەیوەندی نەکات بە یانەیەکی ئەوروپییەوە ئەمەش ئەگەرەکانی زیاتر کردووە کە میسی یانەکەی بەجێ بھێڵێت، پێشوتر بێکامی خاوەنی یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکی ئەوەی ئاشکرا کرد کە پلانی داھاتوویان بۆ یانەکە دوو گرێبەستی زۆر گەورەیە ئەوانیش راکێشانی ھەریەکە لە میسی و رۆناڵدۆی پرتوگالییە بۆ خولی ئەمریکی.


PM:02:39:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌