رامۆس چیی ئەڵێت لەسەر پۆگبا

رامۆس چیی ئەڵێت لەسەر پۆگبا

مەوداپرێس_

سێرجیۆ رامۆسی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید لێدوانێکی چاوەڕوان نەکراوی دا تایبەت بە پۆڵ پۆگبای ئەستێرەی یانەی مان یونایتد.

یانەی ریاڵ مەدرید وەرزی رابردوو زۆر ھەوڵیدا بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ پۆگبا واژۆ بکات بەڵام بەھۆکاری داواکاری زۆری یانەی مان یونایتد نەتوانرا گرێبەستەکە جێبەجێ بکرێت.

رامۆس لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئەوەی ئاشکرا کرد: "دەرگاکانی ریاڵ مەدرید ھەمیشە کراوە ئەبێت بۆ یاریزانە گەورە و شاھانەکانی بە نمونەی پۆگبا".

زێدانی راھێنەری یانەی ریاڵ مەدرید زۆر ویستێتی کە پۆگبا بھێنێتە ریزی یانەکەیەوە لە داھاتوودا.


PM:03:47:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌