کۆمه‌ڵی ئیسلامی پشتیوانی ئه‌م کاره‌ ده‌کات

کۆمه‌ڵی ئیسلامی پشتیوانی ئه‌م کاره‌ ده‌کات
مه‌وداپرێس-

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند پشتیوانی لە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین.

عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان به‌ رۆژنامه‌نوسانی رایگەیاند "ئێمه‌ لەگەڵ بوونی دەستوورێکن بۆ هەرێمی کوردستان".

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان وتیشی "پشتیوانی لە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین".

نابراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد "پێویستە شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لە تەواوی لایەنەکان پێکبێت، نەوەک تەنیا چەند لایەنێك".



PM:04:46:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌