بافڵ تاڵه‌بانی: پێویسته‌ چاكسازی ریشەیی لەدامەزراوە سەربازییەكاندا بكرێت

بافڵ تاڵه‌بانی: پێویسته‌ چاكسازی ریشەیی لەدامەزراوە سەربازییەكاندا بكرێت
مه‌وداپرێس-

بافڵ تاڵەبانی لەدەباشان چاویكەوت بە كۆلۆنێڵ رۆی نەتارجان، راوێژكاری تایبەتی سەربازی هێزەكانی بەریتانیا بۆ كاروباری چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگەو مارك پاكسمان فەرماندە لەهێزی ئاسمانی مەلەكی بەریتانیا.

لە دیداركه‌دا كە ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەبوو باس لە بایەخی هاریكاری و كاری هاوبەش كرا لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی عیراق و هاوپەیمانان بۆ بەگژاچوونەوەی هەڕەشەكانی تیرۆرو سەقامگیری ئاسایش و ئارامی لەناوچەكە. 

لەو روەشەوە بافڵ تاڵەبانی چەند پێشنیارێكی خستەڕوو، بۆ رێكخستنەوەو چاكسازیكردن و پڕچەككردنی زیاتری هێزی پێشمەرگە و داوای لەهاوپەیمانانیش كرد هەماهەنگی زیاتری وەزارەتی پێشمەرگەبن.

بافڵ تاڵه‌بانی رایگەیاند: پێویستە بەمیكانیزمێكی هاوچەرخ و سەردەمیانە هێزی پێشمەرگە رێكبخرێتەوە و چاكسازی ریشەیی لەدامەزراوە سەربازییەكاندا بكرێت. 


PM:05:28:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌