بازگەیەكی پارتی ژمارەیەك كتێب دەسووتێنێت و كەسێكیش دەستگیر دەكات

بازگەیەكی پارتی  ژمارەیەك كتێب دەسووتێنێت و كەسێكیش دەستگیر دەكات
مەوداپرێس-هێمن مامەند

بازگەیەكی پارتی، لەنیوان هەولێر سلێمانی دەست بەسەر ژمارەیەكی زۆر  كتێبێكدا دەگرێت و پاشان هەر لەبازگەكە دەیسووتێنێت.

نیاز حامید، وەرگێڕی كتێبەكە بەمەوداپرێسی راگەیاند "كتێبی (ئاخ بچكۆڵانەكەم) كەكۆمەڵێك چیرۆك لەخۆدەگرێت و لەنووسینی (پۆڵات جان) ە دوای ئەوەی لەكتێبخانەی غەزەل نووس لەشاری سلێمانی تەواو بوو دوێنێ‌ كەسێك مەبەستی دابەشكردن هێناویە بۆشاری هەولێر، بەڵام لەبازگەی دێگەڵەو لای پارتی دەست بەسەر سەرجەم كتێیەكان داگیراوەو پاشانیش هەرلەوێ‌ كتێبەكەیان سووتاندووەو ئەوكەسەشیان دەستگیر كردووە، كە وویستویە كتێیەكان بێنێت بۆهەولێر".

لەبارەی ناوەڕۆكی كتێبەكەش، نیاز حامید وتی "كتێبەكە لەلایەن پۆڵات جان نووسراوە، كەئەدیبێكی  خەڵكی رۆژئاوایی  كوردستانەو  هاوكات  بەرپرسی پەیوەندیەكانی قەسەدەو هاوپەیمانانەو  ناوەڕۆكی كتێبەكەش باس لە ژیانی گەریلاو  كەس و كاری  گەریلا دەكات ، بۆیە بازگەی پارتی دەستی بەسەر كتێبەكەدا گرتووە".

نیاز ئاماژەی بەوەشكرد "بەداخەوە ئەم كارەی بازگەی پارتی كپكردنی دەنگە ئازا و ئازادەكانەو لەهیچ شوێنێكی دونیا نەماوە كتێب قەدەغەبكرێت ، بۆیە ئەمە ئەوپەڕی دیكتاتۆریە".
 



PM:05:34:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌