"حکومه‌تی عیراق 80 ملیار دۆلار قه‌رزاری هه‌رێمی کوردستانه"‌

مه‌وداپرێس-

وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ عیراق رێكبكه‌وی ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌شکرد كه‌ حكومه‌تی‌ عیراق 80 ملیار دۆلار قه‌رزاری‌ هه‌رێمی کوردستانه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ی‌ ئه‌یلولی‌ 2019 جوتیار عادل وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: كه‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو وه‌فدێكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم سه‌ردانی‌ به‌غدا ده‌كات.

جوتیار عادل وتیشی: ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ تاووتوێكردنی‌ پرسی‌ بودجه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئامانجی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ عیراقدا له‌ چوارچێوه‌ی‌ ده‌ستووردا.

وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان حكومه‌تی‌ عیراق 80 ملیار دۆلار قه‌رزاری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌.

ناوبراو باسی له‌وه‌شکرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران دابینكردنی‌ نه‌وتی‌ سپی تاووتوێ كراوه‌ و بڕیاره‌ 259 ملیۆن لیتر نه‌وتی‌ سپی‌ دابه‌ش بكرێت.

جوتیار عادل سه‌باره‌ت به‌ دابینكردنی‌ پێداویستییه‌كان ئاشکرایکرد، كه‌ دابینكردنی‌ پێداویستییه‌كان ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر بودجه‌، هه‌روه‌ك دامه‌زراندنی‌ یه‌كه‌مه‌كانی‌ زانكۆ و گرێبه‌سته‌كان په‌یوه‌سته‌ به‌ بودجه‌ و وه‌زاره‌تی‌ دارایی تاووتوێی‌ ده‌كات.

 



PM:06:41:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌