ته‌رمی قوربانییه‌کی رووداوی که‌شتییه‌که‌ی موسڵ دۆزرایه‌وه‌

ته‌رمی قوربانییه‌کی رووداوی که‌شتییه‌که‌ی موسڵ دۆزرایه‌وه‌
مه‌وداپرێس-

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ته‌رمی كه‌سێكیان له‌ ئاوی رووباری دیجله‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌ پێده‌چێت هی یه‌كێك له‌ قوربانییه‌كانی رووداوی كه‌شتییه‌كه‌ی مووسڵ بێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌ سوومه‌رییه‌ نیوزی رایگه‌یاندووه‌ "تیمێكی مه‌له‌وانان توانییان ته‌رمی گه‌نجێك له‌ ژێر پردی چواره‌می شاری مووسڵ بدۆزنه‌وه‌".

وتوشیه‌تی: زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن، كه‌ ئه‌و ته‌رمه‌ هی یه‌كێك له‌ قوربانییه‌كانی رووداوی كه‌شتییه‌ نقوومبووه‌كه‌ی شاری مووسڵ بێت که‌ له‌ مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا ژێر ئاو که‌وت.

له‌ 21ی ئایاری 2019 یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ كه‌شتییه‌كی گه‌شتیاری له‌ دوورگه‌ی غاباتی گه‌شتیاری له‌ناو رووباری دیجله‌ له‌ شاری موسڵ ژێرئاو كه‌وت و نزیكه‌ی 130 كه‌س له‌ ئاودا خنكان.



PM:08:18:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌