پێش نووستن ئەم دەستەواژانە بەكاربھێنن

پێش نووستن ئەم دەستەواژانە بەكاربھێنن
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

لە پەیوەندی خۆشەویستی و ھاوسەرگیریدا بەردەوام ئارەزوو دەكرێت كە خۆشەویستی دەربڕن بە كردار و بەكارھێنانی چەند دەستەواژەیەك، ئەو كەسانەی كە لە پەیوەندیدان دەتوانن بەر لە نووستن چەند دەستەواژەیەك بە بەرامبەر بڵێن بۆ پتەوكردنی خۆشەویستی نێوانیان.

بەكارھێنانی ئەم دەستەواژانە بەشێوەیەكی بەردەوام ئەگەر ھەفتەی جارێكیش بووترێت، دەبێتە ھۆی پتەوكردنی خۆشەویستی نێوان ھاوسەران و خۆشەویستەكان، وا دەكات كە زیاتر بایەخ و گرنگی بە یەكتر بدەن، و بەردەوام بیر لە یەكتری بكەنەوە، دەتوانن ئەم دەستەواژانە بەكاربھێنن.

چاوەڕوانی ئەو كاتە بووم بگەڕێیتەوە ماڵەوە.

بە بوونی تۆ خۆشبەختم.

ئیرەیی بە ھاوكارەكانت دەبەم، زۆرترین كات تۆ دەبینن و گفتوگۆت لەگەڵ دەكەن.

سەرسامم بەو شتانەی لە تۆدا بوونی ھەیە.

ئەو بۆنەی بەكاری دەھێنیت، خۆشترین بۆنی دونیایە.

ستایلی پۆشاكەكەت زۆر شیكە و سەرسامم پێی.




PM:08:21:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌