باوک و کوڕێک تووشی دوو رووداوی هاتووچۆی جیا ده‌بن

باوک و کوڕێک تووشی دوو رووداوی هاتووچۆی جیا ده‌بن
مه‌وداپرێس-

لە شارۆچکەی سەنگەر لە سنووری قەزای پشدەر کەسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا، دوای گیان لەدەستدانی کوڕەکەیشی تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت و برینداردەبێت.
 
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ پۆلیسی راپه‌ڕی ن به‌ مه‌وداپرێسی راگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلولی 2019 کاتژمێر 10:00 دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (پیکئاب نیسان) و (تراکتۆرێکی فۆڕگسن) تووشی پێکدادان دەبن و بەهۆیەوە کەسێک بەناوی "ع.ع.ع" تەمەن 69 ساڵ گیان لەدەستدەدات.
  
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: لەدوای گیان لەدەستدانی باوکی کوڕەکە دەچێتە نەخۆشخانە و لە رێگە تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت بریندار ده‌بێت، به‌ڵام ته‌ندروستی جێگیره‌.
 
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی شارۆچکەی سەنگەسەرە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.


PM:10:24:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌