که‌مپینی "ببینه و بێده‌نگ مه‌به‌" راگه‌یاندرا

که‌مپینی
مه‌وداپرێس-

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 12ی ئه‌یلولی 2019 له‌ کافێ نێتی ئه‌منه‌سوره‌که‌ له‌ شاری سلێمانی که‌مپینی "ببینه‌ و بێده‌نگ مه‌به‌" له‌لایه‌ن چه‌ن ژنه‌ راگه‌یاندکارێک و چالاکوانێکه‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی که‌سوکاری سێوان و قادر و سۆران عومه‌ر، سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان  و چه‌ندین رێکخراوی ژنان راگه‌یاندرا.

راگه‌یاندنی ئه‌م که‌مپینه‌ به‌مه‌به‌ستی رێگری کردنه‌ به‌ لاڕێدانی که‌یسی سێوان قادر و منداڵه‌کانی، که‌ تاوه‌کو ئێستا دادگا که‌یسی تۆمه‌تبارانی یه‌کلا نه‌کردۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌سوکاری سێوان گومانیان لادروست ببێت.

هه‌ر له‌ که‌مپینه‌که‌دا چه‌ندین تۆماری ڤیدیۆیی ئاشکرا کران که‌ ئه‌و راستییه‌ نیشان ده‌دات که‌ سێوان قادر و منداڵه‌کانی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه‌ سوتێنراون.



PM:06:35:12/09/2019