ئه‌مریکا دڵنیایی ده‌دات

ئه‌مریکا دڵنیایی ده‌دات
مه‌وداپرێس-

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت، بۆ دڵنیایی تورکیا و هەسەدە گەڕێكی چاودێری ئاسمانی هاوبەشیان لەگەڵ تورکیا ئەنجامداوە.

هاوپه‌یمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش له‌ تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌: گه‌ڕێكی چاودێریان به‌ ئاسمانی ناوچه‌ی ئارام له‌سه‌ر سنووری سووریا و توركیا ئه‌نجامداوه‌.

هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشدا لە تویته‌ر ئه‌وه‌شی ئاشکراکردووه‌، بە هێلیکۆپتەری جۆری "UH60-Black Hawk" گه‌ڕێكی چاودێریان ئه‌نجامداوه‌.

باس له‌وه‌شکراوه‌، ئەنجامدانی ئەو گەڕە هاوبەشه‌ بۆ بەخشینی دڵنیایی‌ زیاتره‌ بە هاوپەیمانی ئەمه‌ریکا لە ناتۆ کە تورکیایە، هەروەها بۆ هاوبەشەکان لە تێکشکاندنی داعش کە هەسەدەیە.


PM:10:51:12/09/2019