برزۆ مەجید ئەم پۆستەی وەرگرت

برزۆ مەجید ئەم پۆستەی وەرگرت
مەوداپرێس-

ئه‌مڕۆ 14ی ئه‌یلولی 2019 هه‌ڵبژاردنی رێکخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه‌چوو، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا برزۆ مه‌جید وه‌ک ئه‌ندامی جڤات بۆ کاروباری خه‌ڵک دیاریکرا.

سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ مه‌وداپرێسی راگه‌یاند "له‌ هه‌ڵبژاردنی رێکخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان برزۆ مه‌جید وه‌ک ئه‌ندامی جڤات بۆ کاروباری خه‌ڵک هه‌ڵبژێردرا".

جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به‌رده‌وامی هه‌یه‌ بۆ ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن که‌  بۆ 6 ئه‌ندام 13 که‌س کێبڕکێ ده‌که‌ن.




AM:11:55:14/09/2019