ئەردۆغان هۆشداری دەداتە ئەوروپا

ئەردۆغان هۆشداری  دەداتە ئەوروپا
مەوداپرێس-

رەجەب تەیب ئەردوغان، هۆشداری دەداتە یەكێتی  ئەوروپا، ئەگەر پابەندی بەڵێنەكانیان نەبن، دەروازەكان بەڕووی پەنابەراندا بەرەو ئەوروپا دەخاتە سەرپشت.

ئەردوغان لە دیدارێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" رەتیكردەوە، هیچ پەیوەندییەك لەبارەی خاڵەكانی چاودێری توركیا لە پارێزگای ئیدلبی سووریا لە نێوان ئەنقەرە و دیمەشقدا هەبێت، كە ژمارەیان 12 خاڵە".

ئەردۆغان  وتیشی "لەوبارەیەوە هەماهەنگی تەواویان بە شێوەیەكی فەرمی لەگەڵ رووسیا و بەشێوەیەكی بەشی لەگەڵ ئێران هەیە.

ئەردوغان هۆشداریشیدا، كە لەوانەیە توركیا دەروازەكانی بەڕووی پەنابەراندا بەرەو ئەوروپا بخاتە سەرپشت و لەوبارەیەو وتی "توركیا هەموو هەوڵێكی لە پێناو پەنابەران داوە، بەڵام یەكێتی ئەوروپا وەك پێویست پابەندی بەڵێنەكانی نەبووە، بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە پێدانی 6 ملیار یۆرۆ بۆ هاوكاریكردنی ئەو پەنابەرانە"..

 



PM:06:36:14/09/2019