نھێنییەكانی ھاوسەرگیری بەختەوەر

نھێنییەكانی ھاوسەرگیری بەختەوەر
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

پێكھێنانی ژیانی ھاوسەرگیری  پێویستی بە بناغەیەكی پتەو ھەیە پێویستە ھەردوولا ھاوكار بن لە دروستكردنی ئەو بناغەیە، چەند نھێنییەك ھەیە بۆ ھاوسەرگیری بەختەوەر.

چەند نھێنییەك ئاشكرا كراوە، كە ھۆكارن بۆ بەختەوەری ھاوسەران، ئەگەر ھەردوولا پەیڕەوی بكەن ژیانێكی بەختەوەریان دەبێت، لەوانەش.

پاراستن و دڵنیای خێزانی، ئەمە هەنگاوێکی گرنگە و پێویستە پەیوەندیەکی پتەو بەیەکیانەوە ببەستێتەوە، و نهێنیەکانی نێوانیان وەک خێزانێک بپارێزن و رێگانەدەن هەمووان دەست وەربدەنە کارەکانیانەوە.

راستگۆیی، راستگۆی گرنگترین بنەمای هاوسەرگیریە،سەرچاوەیەکە بۆ پشتیوانی دەروونی و سۆزدارییە،چونکە هەردوولا جگە لە خۆشەویستی وەک دوو هاوڕێی ژیان هەمیشە پێکەوە دەژین و بوونی درۆ و نهێنی ئەنجامی خراپ دەبێت.

لێبوردەی، خالێکی گرنە لەنێوانی دوو هاوسەر و پێویستە هەردوولا لەپێناو ئاسوودەی و خۆشەویستی یەکتری دەبێت لە هەڵەکانی یەکتری ببورن و قوربانی بدەن.

بایەخ پێدانی یەکتری لەلایەن هەردوولاوە، بەتایبەت لەکاتێکدا یەکێکیان ماندووە و پێویستی بە پشتیوانی هاوسەرەکەی هەیە.



PM:07:15:14/09/2019