نامەی باوكێك دەبێتە جێگەی باسی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان

نامەی باوكێك دەبێتە جێگەی باسی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

لە ناو تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان نامەی  باوكێك لەسەر رێگری ھاوسەرگیری كچەكەی بە خۆشەویستەكەی دەبێتە جێگەی باس و خواس.

باوكێك نامەیەك بۆ پەیجێكی فەیسبووك دەنێرێت، باس لەرێگیری ھاوسەرگیری كچەكەی دەكات بە خۆشەویستەكەی و دەڵێت"15 ساڵ لەمەوبەر خۆشەویستی کچەکەم هاتە داوای کچەکەم ، بەڵام من رازی نەبووم ، دام بەو کوڕەی خۆم دەمویست ، لەو رۆژەوە کچەکەم نەبینیوە پێبکەنێت ، 15 ساڵە خەندەم لە لێوی کچەکەم نەبینیوە، هەندێک جار ئەڵێم خۆزگە ئەو کوڕە کچەکەمی بفڕاندایە یان کچەکەم رایكردایو بۆ لای ئەو کوڕەی خۆشی ئەویست، خۆزگە ناچار نەبام بۆ ماوەی 15 ساڵ ئازار لەچاوەکانی ببینم".

ئەم نامەیە بووەتە جێگەی باس وخواس لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان، داوا دەكەن رێگر نەبن لە نێوان خۆشەویستەكان.



PM:08:41:14/09/2019