شێوازی ئامادە كردنی كرێپ

شێوازی ئامادە كردنی كرێپ
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

كرێپ یەكێكە لەو جۆرە شیرینییەی كە مرۆڤەكان ئارەزووی خواردنی دەكەن، بە چەندین تام ئامادە دەكرێت، دەتوانن بەم شێوەیە ئامادەی بكەن.

پێداویستییەكان :

كوپێك ئارد، 2 ھێلكە، كەوچكێكی بچوك نیشاستە، كوپ و نیوێك شیری گیراوە، كەمێك خوێ.

چۆنییەتی ئامادەكردنی :

جگە لە ئاردەكە سەرجەم پێداویستییەكانی دیكە تێكەڵاو بكە، دواتر ئاردەكەی بۆ زیاد بكە، پاشان تاوەیەك بخەرە سەر ئاگر كەمێك چەوری بكە تا گەرم دەبێت، دواتر ھەویرەكەی تێبكە و بڵاویبكەرەوە، كاتێك ژێرەكەی برژا ھەڵیبگێڕەوە، دەتوانیت نۆتێلا و ھەر میوەیەك كە ئارەزووی دەكەیت لەگەڵیدا بەكاری بھێنیت.




PM:09:19:14/09/2019