ژنێک ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا

ژنێک ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا
مه‌وداپرێس-

ژنێکی گه‌نجی خەڵکی بۆکان کە پێشتر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، بەهۆی زۆری رێژه‌ی سوتانه‌که‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی هه‌واڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە  11ی ئه‌یلولی 2019 ژنێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی "بەیانە مام کەریمی" بەهۆی سوتانەوە لەنه‌خۆشخانەی ئەو شارە گیانی لە دەستدا.

بەیانە مام کەریمی کە دایکی منداڵێکی تەمەن 4 ساڵانه‌ دوو بەهۆی کێشەی خێزانییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوه‌.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی 2019 وە لانیکەم 95 ژن لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


PM:11:26:15/09/2019