چەند رێگایەك بۆ رزگاربوون لە كیسی ھێلكەدان

چەند رێگایەك بۆ رزگاربوون لە كیسی ھێلكەدان
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

كیسی ھێلكەدان، چەند كیسەیەكن پڕن لە شلە لەسەر ھێلكەدان  و دەوری ھێلكەدان دروست دەبێت، لە خانماندا دروست دەبێت، دەبێتە ھۆی رشانەوەو نەمانی ئارەزووی خواردن، ھەروەھا دەبێتە ھۆی ئازار و بێتاقەتییەكی زۆر، ھەروەھا سوڕی مانگانە تێك دەدات ھەندێك جۆری كیس ھەیە قەبارەكەی گەورەیە پێویست بە نەشتەرگەری دەكات بۆ لابردنی.

چەند رێگایەكی سروشتی ھەیە، خانمان دەتوانن سوودی لێ وەربگرن بۆ رزگاربوون لە كیسی ھێلكەدان، لەو رێگایانەش.

بەكارھێنانی گەرمی بۆ سك، بە یەكێك لە چارەسەرە گرنگەكان دادەنرێت، چونكە دەبێتە ھۆی بچوكردنەوەی كیسەكەو ئازارشكێنە.

تووی وشك بكەرە پەرداخێك ئاوەوە بیكەرە سەلاجەوە، بەیانیان بە سكی ناشتا ئاوەكەی بخۆ.

سركەی سێو، یارمەتی تووانەوەی كیسی ھێلكەدان دەدات.





PM:07:13:16/09/2019