رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌کرێت

رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌کرێت
مه‌وداپرێس-سازگار ئه‌حمه‌د

له‌ ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌دا مووچه‌ی مانگی 6ی وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌کان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌ش ده‌کرێت.

هه‌رێم حه‌مه‌ ساڵح، به‌ڕێوبه‌ری بانکی شاره‌زوور به‌ مه‌وداپرێسی راگه‌یاند "سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 17ی ئه‌یلولی 2019 مووچه‌ی مانگی 6ی وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌کان دابه‌ش ده‌کرێت".

ناوبراو وتیشی "رۆژی چوارشه‌ممه‌ 18ی ئه‌یلولی 2019 مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌ش ده‌کرێت".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌و 13 هه‌زار خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تانه‌ دابه‌ش ده‌کرێت که‌ مووچه‌کانیان بڕاوه‌ هه‌رێم حه‌مه‌ ساڵح وتی "نه‌خێر مووچه‌ی ئه‌و 13 هه‌زار خاوه‌ن پێداوێستییه‌ تایبه‌تانه‌ دابه‌ش ناکرێت". 

دابه‌شکردنی مووچه‌ی مانگی 6ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێته‌ حه‌وته‌م مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران که‌ له‌دوای لابردنی پاشه‌که‌وتی مووچه‌وه‌ دابه‌ش ده‌کرێت.




PM:08:33:16/09/2019