ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه‌

ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه‌
مه‌وداپرێس-

خەلیفەی رێکخراوی داعش په‌یامێکی ده‌نگی 30 خوله‌کی بڵاو کرده‌وه‌ داوا له‌ چه‌کدارانی داعش ده‌کات به‌رده‌وام بن له‌ شه‌ڕکردن.

ئەبوبەکرد بەغدادی، خەلیفەی رێکخراوی داعش لە پەیامێکی دەنگی 30 خوولەکیدا داوا لە چەکدارانی داعش دەکات "لەسەر شەڕکردن بەردەوام بن بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ و به‌رگری بکه‌ن".

بەغدادی لە پەیامەکەدا باسی ئەنجامدانی هێرش لە هەشت وڵاتی جیاواز و 92 ئامانج دەکات،  هه‌روه‌ها ناوی ئەو وڵاتانەش دەهێنێت هێشتا شانەکانی داعشی لێیە کە بەدەر لە عیراق و سوریا، لە هەریەکە لە ئەفغانستان، یەمەن، سۆماڵ، توونس و لیبیان.

هەر لە پەیامەکەدا، بەغدادی داوا لە ئەندام و لایەنگرانی رێکخراوەکه‌ی دەکات "باش بن و وەک پێشەنگی ئیسلام کاربکەن و ئەنجامی کارەکانتان بۆ خوا بەجێبهێڵن".



PM:08:57:16/09/2019