"رێگه‌ ناده‌ین هێزه‌ كوردییه‌كان له‌سه‌ر سنووره‌كانمان بن"

مه‌وداپرێس-

سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند داعش هه‌ڕه‌شه‌ نییه‌، به‌ڵكو یه‌په‌گه‌ و په‌یه‌ده‌ هه‌ڕه‌شه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد رێگه‌ ناده‌ین هێزه‌ كوردییه‌كان له‌سه‌ر سنووره‌كانمان بن.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی روسیا و ئێراندا به‌ رۆژنامه‌نوسانی رایگه‌یاند " داعش هه‌ڕه‌شه‌ نییه‌، به‌ڵكو یه‌په‌گه‌ و په‌یه‌ده‌ هه‌ڕه‌شه‌ن، هه‌روه‌ها رێگه‌ ناده‌ین هێزه‌ كوردییه‌كان له‌سه‌ر سنووره‌كانمان بن".

ئه‌ردۆغان وتیشی "هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سوریا بگێڕینه‌وه‌ بۆ باكوری سوریا".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ناوچه‌ی ئارام له‌ باكوری سوریا دروست بكرێت".












PM:09:29:16/09/2019