سعودیه‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی راگرت

سعودیه‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی راگرت
مه‌وداپرێس-

وه‌زیری وزه‌ی سعودیه‌ رایگه‌یاند کە به‌ هۆی ئه‌و هێرشه‌ی دوێنێ له‌ رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ كرایه‌ سه‌ر دوو کارگەی نه‌وت سه‌ربه‌ كۆمپانیای نه‌وتی سعودیە "ئارامكۆ" به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و دوو پاڵاوگه‌یه‌ راده‌گرن.

عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه‌ به‌ ئاژانسی فەرمی هه‌واڵی سعودیه‌ی راگه‌یاندووه‌: کە به‌ هۆی ئه‌و هێرشه‌ی له‌ رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ كرایه‌ سه‌ر کارگه‌کانی بقێق و هەجرەت خرێس سه‌ربه‌ كۆمپانیای نه‌وتی سعودیە "ئارامكۆ" به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و دوو کارگه‌یه‌ راده‌گرن، ئه‌و بۆشایی به‌رهه‌مهێنانه‌ش له‌ رێگای نه‌وتی عه‌مباركراوه‌وه‌ پڕده‌كه‌نه‌وه‌.

عه‌بدولعه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه،‌ كه‌ به‌پێی زانیارییه‌ به‌راییه‌كان ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له‌ ئاكامی هێرشه‌كه‌وه‌ روویانداوه‌ بووه‌ته‌ هۆی وه‌ستاندنی ده‌رهێنانی پێنج ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو (نزیكه‌ی له‌سه‌دا 50ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رۆژانه‌ی كۆمپانیاكه‌).

وه‌زیری وزه‌ی سعودیه‌ باسی له‌وه‌شکردووه‌، كه‌ به‌ هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ كێشه‌ی كه‌می سووته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كانی ناوخۆ رووینه‌داوه‌ و كاره‌كانی دیاریكردنی زیانه‌كانی كۆمپانیاكه‌ به‌رده‌وامن.

 


PM:10:30:16/09/2019