بەرشەلۆنە توشی کێشە بوو ھۆکارەکەی گریزمانە

بەرشەلۆنە توشی کێشە بوو ھۆکارەکەی گریزمانە
 
مەوداپرێس_

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی سەرکەوتوو بوو لە راکێشانی ئەنتوان گریزمان لە ریزی یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوە بۆ ریزی یانەکەی لە مێرکاتۆی ئەم ھاوینەدا.

یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بە فەرمیی داوای یاسایی لەسەر یانەی بەرشەلۆنە تۆمار کرد بەھۆکاری ئەوەی یانە کەتەلۆنییەکە پێش ئەوەی گرێبەستی گریزمان لەگەڵ مەدرید تەواو ببێت دەستیان کردووە بە گفتوگۆ لەگەڵ یاریزانەکە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرای کرد کە دادوەری کەیسەکە دوو پێشنیاری سزای کردووە بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئەوانیش بریتین لە سزادانی بەرشەلۆنە بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ یاخود بێبەشکردنی ھاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ یارییەکی فەرمیی.

خوانتسۆ لاندابێرای دادوەری بەرپرس لەو کەیسە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم دوو سزا بژاردەیە پاڵپشتە بە ماددەکانی 88، 126 لە یاساکانی پەروەردەیی سلوکی تایبەت بە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا.

گریزمان لە ئێستادا یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکان و یاریزانی سەرەکی یانەکە لە ھزری ڤاڵڤێردی راھێنەردا، خۆشەویستیەکی باشی بۆ دەرئەبڕێت لەلایەن ھاندەرانی یانەکەوە.


PM:12:23:17/09/2019