جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان یه‌که‌م فه‌رمانی سه‌ربازیی ده‌رکرد

جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان یه‌که‌م فه‌رمانی سه‌ربازیی ده‌رکرد
مه‌وداپرێس-

به‌پێی دوو نوسراو که‌ ده‌ست مه‌وداپرێس که‌وتووه‌ یه‌که‌م فه‌رمانی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فایه‌ وه‌ک جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان که‌ ده‌ریکردووه‌ بۆ دانان و ده‌ستبه‌کاربوونی مسته‌فا چاوڕه‌ش وه‌ک فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی 70ی پێشمه‌رگه‌. ‌

به‌پێی نوسراوێک که‌ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان واژووی له‌سه‌ر کردووه‌ له‌ رۆژی 1ی ئه‌یلولی 2019 بڕیاره‌که‌ ده‌رچووه‌ به‌ دانانی مسته‌فا چاوڕه‌ش، به‌ فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی 70ی پێشمه‌رگه‌.

هه‌روه‌ها به‌پێی نوسراوێکی دیکه‌ که‌ جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان واژووی له‌سه‌ر کردووه‌ بڕیاره‌که‌ له‌رۆژی 16ی ئه‌یلولی 2019 ده‌رچووه‌ به‌مه‌به‌ستی ده‌ست به‌کاربوونی مسته‌فا چاوڕه‌ش. 



PM:06:58:18/09/2019