کچێک له‌لایه‌ن براکه‌یه‌وه‌ کوژرا

کچێک له‌لایه‌ن براکه‌یه‌وه‌ کوژرا
مه‌وداپرێس-سازگار ئه‌حمه‌د

ئه‌مڕۆ کچێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له‌ شاری که‌رکوک له‌ له‌لایه‌ن براکه‌یه‌وه‌ کوژرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ پۆلیسی که‌رکوک به‌ مه‌وداپرێسی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 18ی ئه‌یلولی 2019 له‌ گه‌ڕه‌کی کوبانێ له شاری که‌رکوک کچێک له‌ له‌لایه‌ن براکه‌یه‌وه‌ کوژرا.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: بکوژه‌که‌ خۆی راده‌ستی پۆلیس کردووه‌ که‌ له‌ماڵی خۆیان به‌ فیشه‌ک خوشکه‌که‌ی خۆی کوشتووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: کچه‌که‌ ناوی "ل.ف.ن" ته‌مه‌نی 17 ساڵه.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی مه‌وداپرێس ده‌ستی که‌وتووه‌، ئه‌و کچه‌ دایکی ئه‌و منداڵه‌ ساوایایه‌ که‌ هه‌ینی رابردووه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری که‌رکوک دۆزرایه‌وه‌. 



PM:09:45:18/09/2019