عادل عه‌بدولمه‌هدی: بوودجەی سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بەپێی دەستوور و بە یەکسانی دابەش دەکرێت

عادل عه‌بدولمه‌هدی: بوودجەی سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بەپێی دەستوور و بە یەکسانی دابەش دەکرێت
مه‌وداپرێس-

سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگه‌یاند مامەڵەی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەبارەی بودجەوە دەستوورییە ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد بوودجەی سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بەپێی دەستوور و بە یەکسانی دابەش دەکرێت.

لە دیدارێکی رۆژنامەنوسیدا عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند: بوودجەی سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بەپێی دەستوور و بە یەکسانی دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە یاسای بودجەدا هاتووە پێویستە هەرێمی کوردستان 250 هەزار بەرمیل رادەستی بەغدا بکات، ئەگەر ئەمەش نەکرا بەقەد ئەو بڕە نەوتە بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان ببڕدرێت ئێمەش ئەوە دەکەین.

سەبارەت بە کەرکووکیش عادل عەبدولمەھدی ده‌ڵێت "لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئیدارەدانی پارێزگاکەوە دەگەینە رێککەوتن".

لە بەشێكی ئەو دیدارەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق، رەتیکردەوە وڵاتەکەی بەڵگەی لەسەر تێوەگلانی ئیسرائیل لە بۆردوومانکردنی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبییەوە هەبێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد "لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەی جبەخانەکان کۆتایی نەهاتووە".

عەبدولمەھدی، راشیگەیاند "بڕیاربوو بچینە ئەنجومەنی ئاسایش، بەڵام چۆن بچین، کاتێک بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوەمان لەبەردەستا نییە".



AM:08:59:19/09/2019