سێكس ھۆكاری بەختەوەرییە

سێكس ھۆكاری بەختەوەرییە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

پەیوەندی سێكس یەكێكە لەو پەیوەندییە گرنگانەی كە دەبێتە ھۆی بەھێزبوونی لایەنی خۆشەویستی و سۆزداری، بە یەكەمین ھۆكاری بەختەوەری دادەنرێت لە نێوان ھاوسەراندا.

نوێترین توێژینەوەی پزیشكی كە لەسەر پەیوەندی نێوان ھاوسەران ئەنجامدراوە، دەركەوتووە ئەو ھاوسەرانەی كە ھەفتەی چەند جارێك پەیوەندی سێكسی ئەنجامدەدەن، زیاتر بەختەوەر تر و بێ كێشە ترن لەو ھاوسەرانەی كە كەمتر ئەنجامی دەدەن.

ھۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە زیاتر نزیك دەبنەوە لە یەك، ھەروەھا دەبێتە ھۆی باشتر كردنی دەروون و كەمكردنەوەی فشار و سترێس.




AM:10:45:19/09/2019