رۆژانی یه‌کشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌کرێت

رۆژانی یه‌کشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌کرێت
مه‌وداپرێس-سازگار ئه‌حمه‌د

رۆژانی یه‌کشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و ده‌سته‌یه‌ک دابه‌ش ده‌کرێت.

هه‌رێم حه‌مه‌ ساڵح، به‌ڕێوبه‌ری بانکی شاره‌زوور به‌ مه‌وداپرێسی راگه‌یاند ''رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 22ی ئه‌یلولی 2019 مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی ناوخۆ و خوێندنی باڵا و ئه‌وقاف و سامانه‌ سروشتیه‌کان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ و لیوای نه‌وت و گاز و هێزه‌کانی زێره‌ڤانی و به‌رگری فریاکه‌وتن و ده‌زگای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دابه‌ش ده‌کرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد "رۆژی دووشه‌ممه‌ 23ی ئه‌یلولی 2019 مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی کاره‌با و شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌ و پلان دانان و کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و بازرگانی و رۆشنبیری و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و دیوانی چاودێری دارایی و مافی مرۆڤ و ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان و ژینگه‌ و ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ده‌زگای مین و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابه‌ش ده‌کرێت". ‌

دابه‌شکردنی مووچه‌ی مانگی 6ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێته‌ حه‌وته‌م مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان له‌ دوای لابردنی پاشه‌که‌وتی مووچه‌وه‌.‌



PM:12:55:19/09/2019