حەسەن روحانی ڤیزای ئەمریكای پێ بەخشرا

حەسەن روحانی ڤیزای ئەمریكای پێ بەخشرا
مەوداپرێس-

ویلایەتە یەكگرتوەكانی  ئەمریكا بڕیاری دا ڤیزا‌ی گەشتكردن، بەحەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران ببەخشێت  تا بەشداری لە كۆبونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان بكە ، كەبڕیاروایە لەئەمریكا بەڕێوەبچێت.

ئاژانسە جیهانیەكان  لەزاری عەلی رەزا میر، وتەبێژی نێردەی دیپلۆماسیی ئێران بۆ نەتەوە یەكگرتوەكان بڵاویان كردەوە "كە حكومەتی ئەمریكا ڤیزای بۆ هەریەك لە حەسەن روحانی، سەرۆك كۆمار و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دابین كردووە تا ئامادەی كۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ببن كە بڕیارە لە شاری نیویۆرك ساز بكرێت".

رەزا میر ئاماژەی بەوەشكرد "بڕیارە سەرلەبەیانی رۆژی هەینی 20ی ئەیلولی 2019، حەسەن روحانی و جەواد زەریف بەرەوی شاری نیویۆرك بەڕێبكەون.

رۆژی چوارشەممە 18ی ئەیلولی 2019، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو "رێگە بە حەسەن رۆحانی دەدات ئامادەی كۆبوونەوەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان بێت، بەڵام بە دوری زانیبوو لە پەراوێزی كۆبونەوەكەدا چاوی پێ بكەوێت".


PM:10:46:19/09/2019