باشترین خواردن لە بەیانیاندا

باشترین خواردن لە بەیانیاندا
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

خواردنی ھێلكە لە بەیانیاندا بە باشترین ژەمە خۆراك دانراوە، چونكە تەندروستە و وزەیەكی زۆریش بۆ لەش دابین دەكات.

نوێترین توێژینەوەی پزیشكی، خواردنی ھێلكە لە بەیانیاندا بە باشترین جۆری خۆراك دادەنێت لەبەر ئەو سوودە زۆرانەی بۆ لەشی مرۆڤ ھەیەتی، پزیشكان رێنمای دەدەن بەلایەنی كەمەوە ھەفتەی 5 جار گرنگی بە خواردنی بدرێت بەتایبەت لە بەیانیاندا.

خواردنی ھێلكە سەرچاوەی ڤیتامین دی، بی 6، بی 12یە بڕی پێویشت بۆ لەش دابین دەكات.

بەھۆی بوونی ماددەی كۆلین، یارمەتی بەھێزكردنی مێشك دەدات، یارمەتی دەدات ئۆكسجینی پێویست بۆ مێشك بڕوات.

ئاستی بینینی چاو بەھێز دەكات.

چەوری خوێن كەم دەكاتەوە.

رێژەی ئۆمێگا 3 لەلەشدا زیاد دەكات.

دەبێتە ھۆی جوانبوونی پێست و درەوشاوەی دەكات.

رێگری لە ھەڵوەرینی قژ دەكات.



AM:09:28:21/09/2019