سیسی.. تا پێنجشەممەی داهاتوو مۆڵەتی پێدراوە

سیسی.. تا پێنجشەممەی داهاتوو مۆڵەتی پێدراوە
مەوداپرێس ـ 

سەرچاوەکانى هەواڵ و چالاکوانان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاویانکردەوە، لە ئەمڕۆ شەممەوە تا رۆژی ھەینی داھاتوو بەپێی بەرنامە ھیچ چالاکی و خۆپیشاندانێک لەمیسر دژی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر ئەنجام نادرێت، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دوا مۆڵەتە. 

خۆپیشاندان لە شوێنە جیاوازەکانى میسر دەستیثێکردووەتەوە و داواى دەستلەکارکێشانەوەی سیسی دەکرێت و لەو نێوانەشدا بازرگانێکدا دەستی لە جوڵاندنی دۆخی گشتی میسردا هەیە. 

وەک ئاماژەی پێکراوە، محەمەد عەلی ئەکتەری سینەمایی میسر کە لەھەمان کاتدا بەڵێندەرێکی گەورە بووە و ماوەی پانزە ساڵە لەگەل سوپا بازرگانی دەکات سەرپەرشتی خۆپیشاندانەکان دەکات. 

له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ دژی سه‌ركۆماری میسر، عه‌بدولفه‌تاح سیسی خۆپیشاندان سازكرا، میسرییه‌كان له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی میسر به‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریریشه‌وه‌، گردبوونه‌وه‌ و درووشمیان دژی عه‌بدولفه‌تاح سیسی وته‌وه‌. له‌ ماڵپه‌ڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئه‌و كه‌ناڵه‌ نه‌یارانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی میسر په‌خشده‌كه‌ن، وێنه‌ و ڤیدیۆی خۆپیشاندانه‌كان بڵاوكرانه‌وه‌.

شەوی هەینی 20-9-2019، هەزاران هاووڵاتیی میسر لە شارەکانی قاهیرە، ئەسکەندەرییە، سویس و مەحەلەی گەورە لە باکووری قاهیرە، خۆپیشاندانیان دژی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی وڵات، ئەنجامدا و خۆپیشاندەران دروشمی دوورکەوە سیسی (ارحل یا سیسی)یان بەرز کردووەتەوە، کە یەکەمجارە ئەو دروشمە لە دژی سیسی بەرز بکرێتەوە.

هاوکات بەشێک لە میدیا میسریی باس لە رەچەڵەکی سیسی دەکەن، دەڵێن مەلیکە تیتانی، دایکی عەبدولفەتاح سیسی بە رەگەز هاووڵاتیی مەغریبە و بە ئاین جوولەکەیە، بەڵام دەسەڵاتدارانی مەغریب رەتی دەکەنەوە دایکی سیسی هاووڵاتیی وڵاتەکەیان بێت.

دوای کۆتایی هێنان بە حوکمی حوسنی موبارەک، محەمەد مورسی، کە لە ساڵی 1951 لەدایک ببوو، بە هەڵبژاردن لە 2012 - 2013 بووە سەرۆکی میسر و ئێوارەی رۆژی دووشەممە 17-6-2019 لەکاتی دادگاییکردنی، گیانیلەدەست دا.

عەبدولفەتاح سیسی، کە لە سەردەمی سەرۆکایەتیی محەمەد مورسی، وەزیری بەرگریی میسر بوو، بە بەکارهێنانی سوپا لە ساڵی 2013 کودەتای بەسەر محەمەد مورسیدا کرد و خۆی وەک سەرۆک کۆماری میسر ناساند.

بەگوێرەى سایتی جەزیرە هێزە ئەمنیەکانى میسر دەیان کەسیان لە خۆپیشاندەرانی دژی بە سیسی دەستگیرکرد، میدیای فەرەنسیش پشتراستی کردەوە کە دەیان کەس دەستگیرکراون، سایتی فرانس ٢٤ خۆپیشاندانەکەی بە خۆپیشاندانێکی دەگمەن وەسف کرد. 

تۆڕى هەواڵی بی بی سی بەریتانیش بڵاویکردەوە، ئارامی و هێوری بۆ میسر گەڕاوەتەوە، بەڵام چالاکوانان باسە لە دەستگیرکردنی دەیان خۆپیشاندەر دەکەن.

لەلایەکی ترەوە، سایتی دویچەڤیلەی ئەڵمانیی لەزاری بەرپرسانى سەر بە رێکخراوی چاودێریکردنی مافەکانى مرۆڤەوە بڵاویکردەوە کە داوایان لە دەسەڵاتی میسر کردووە، مافی خۆپیشاندەران بپارێزێت و ئەمنیەتیان بۆ دابین بکات. 


PM:05:49:21/09/2019






زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌