مهوداپرێس-
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ ژن لە شارەکانی پیرانشار و نەغەدە و دێولان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردۆتهوه، ئێوارەی رۆژی هەینی 20ی ئهیلولی 2019 کچێکی تەمەن 18 ساڵی خەڵکی نەغدە بە ناوی "س . ئا" بە هۆکارێکی نادیار لە شوێنی کارەکەی خۆی له ئارایشگا خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لەلایەکی دیکەوە، رۆژی پێنج شەممە 19ی ئهیلولی 2019 ژنێکی خەڵکی گوندی "بڵوان ئاوا"ی دێولان بە ناوی "دڵگەش محەمەدی" بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەروەها، کچێکی تەمەن 16 ساڵی خەڵکی گوندی شیناوێی پیرانشار بە ناوی "ڕۆژین مستەفاپوور" کە چەند ڕۆژ پێش خۆی هەڵواسیبوو، ئەمڕۆ گیانی لە دەستداوە.