ماسكێك بۆ پێستێكی جوان

ماسكێك بۆ پێستێكی جوان
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

خانمان ھەمیشە ئارەزوو دەكەن پێستێكی جوانیان ھەبێت، دوور لە ھەموو كێشەكانی پێست بۆ ئەو مەبەستە دەتوانن سوود لە ماسكێكی ئاسان ووەربگرن.

نەعنا جگە لەوەی سوودی بۆ لەشی مرۆڤ ھەیە، بە باشترین جۆری ماسكەكان دادەنرێت بۆ رزگاربوون لە كێشەكانی پێست، دەتوانن بەم شێوازە سوودی لێ وەربگرن. پێداویستییەكان: كەوچكێك ھاڕاوەی نەعنای، دوو كەوچك ھەنگوین.

 چۆنێتی بەكارھێنانی: پێداویستییەكان تێكەڵاو دەكەیت و لە بەفرگر دایدەنێت، رۆژانە كەمێك لە گیراوەكە دەدەیت لە روخسارت بۆ ماوەی 20 خولەك دواتر بە ئاوی سارد روخسارت دەشۆیت.


PM:01:59:27/09/2019