بۆچی "زەیت یاخود رۆن" پێویستە تەنها یەک جار بەکاربهێنرێت

بۆچی
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

لەشکر حامید، ئەندازیاری خۆراک سەبارەت بە بەکارهێنانەوەی زەیت یاخود رۆن بۆ مەوداپرێس دوا.

لەشکر حامید باسی لەوەکرد، ئەو شوێنە گشتیانەی كە خۆراکی لێ ئامادە دەکرێت، هەروەها تەنانەت لەناو چێشتخانەی ماڵەكانیشدا، پێویستە تەنها بۆ یەک جار رۆن یاخود زەیت بەکار بێنن لەكاتی ئامادەكردنی خواردندا ، لەبەر ئەم زیانە تەندروستیانەی خوارەوە :

بەکار هێنانەوەی "زەیت" زیاتر لە جارێك دەبێتە هۆی دابەزینی بەها خۆراکیەکەی، هەروەها دەبێتە هۆی روودانی ئۆکسان بەهۆی پلەی گەرمی بەرزەوە کە هۆکارە بۆ بەرهەم هێنانی مادەی ترسناکی (ئەڵدیهاید و کیتۆنات و Piroxide value) کە بە مادەیەکی گونجاو بۆ دروست بوونی شێرپەنجە دادەنرێت ، هەوەها بەهۆی پلەی گەرمی بەرزەوە ئۆکسان ڕوودەدات کە دەبێتە هۆی (تزنخ) واتە گۆرینی ( تام و بۆن و ڕەنگ)ی رۆن و زەیتەکە ، هەندێک جار دەبێتە هۆی دروست بوونی مادەی کیمیایی زیان بەخش کە زیان بە گەدە دەگەیەنێت و بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی گیرانی شراین و جەڵدەی دەماغ و نەخۆشیەکانی دڵ و زیاد بوونی کۆڵستڕۆڵی لەش.

چۆن بزانین رۆن یاخود زەیت خراپ بووە:

1. ڕەنگی دەگۆڕێت بۆ ڕەنگێكی تۆخی تێر.
2. گۆڕانی چڕی زەیتەکە و بەرزبوونەوەی چڕیەكەی.
3. بوونی پاشەڕۆی خۆراکی لەناو زەیتەکەدا.
4. گۆڕانی تام و بۆنی زەیتەکە.
5. بوونی بڵق و دوکەڵ لەسەر زەیتەکە.


PM:09:29:27/09/2019