باشترین خۆراك بۆ ئەندامەكانی لەش

باشترین خۆراك بۆ ئەندامەكانی لەش
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

پێویستە گرنگی بە جۆری ئەو خواردنانە بدرێت كە رۆژانە دەخورێت، ھەر خواردنێك كە دەخورێت كۆمەڵێك ڤیتامینی پێویستی تێدایە كە سوودی بۆ لەشی مرۆڤ ھەیە.

كۆمەڵێك خواردن ھەیە، بەھۆی بوونی پێكھاتەكانی ناوییەوە بۆ ئەندامەكانی لەشی مرۆڤ گرنگە، لەو خواردنانەش.

بۆ مێشك، ماسی سەلەموون، گوێز گرنگە چونكە یارمەتی چالاك بوونی خانەكانی مێشك دەدات، و تەركیز بەھێز دەكات.

بۆ ماسولكەكان، مۆز، گۆشتی سوور، ھێلكە، ماسی یارمەتی پتەوبوونی ماسولكەكان دەدات.

بۆ سییەكان، بڕۆكلی وكەلەرم.

بۆ پێست، چای سەوز، سەلەموون، شاتوو دەبێتە ھۆی شێداركردنەوەی پێست و رەونەقداركردنی.

بۆ چاو، ھێلكە، گێزەر، گەنمەشامی، یارمەتی بەھێزبوونی توانای بینین دەدات، ھەروەھا دەبێتە ھۆی پاكبوونەوەی تۆڕی چاو.

بۆ ریخۆڵە، قۆخ، چای سەوز، تووی وشك دەبێتە ھۆی چالاك كردنی ریخۆڵە و پاككردنەوەی لە بەكتریا.

بۆ ئێسك، كەرەوز، شیر، پرتەقاڵ، یارمەتی بەھێزبوونی ئێسك دەدات و لە ئێسكە نەرمە دەیپارێزێت.

بۆ دڵ، پەتاتە، تەماتە لە جەڵتە دەیپارێزێت.




AM:10:06:28/09/2019