سڕبوونی دەست و قاچ مەترسی نییە

سڕبوونی دەست و قاچ مەترسی نییە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

كاتێك بۆ ماوەیەكی زۆر لە شوێنێك دادەنیشت ھەست بە سڕبوونی دەست و قاچت دەكەیت، لە زانستی پزیشكیدا بە خەوتنی دەشت و قاچ ناسراوە، بەھۆی سووڕی خوێن بە باشی ناگات بە دەمارەكان تووشی سڕبوونی دەكات.

نوێترین توێژینەوەی پزیشكی دەریخستووە، سڕبوون و مێروولە كردنی دەست و قاچ، ھیچ زیانێكی بۆ تەندروستی مرۆڤ نییە، تەنھا رێژەیەكی كەم لە مرۆڤەكان كە ناگاتە %1 بەھۆی سڕبوون و مێروولە كردنەوە تووشی وەستانی دەست و قاچ دەبن، ئەمەش حاڵەتێكی دەگمەنە و زۆر كەم روودەدات.

كاتێك ھەست بە سڕبوون و مێروولە كرد لە دەست و قاچەكانتدا، كەمێك ھاتووچۆ بكە، پەرداخێك ئاوی سارد بخۆرەوە یارمەتی چالاك بوونی سووڕی خوێن دەدات، خوێن بەباشی دەچێت بۆ ئەو دەمارەی كە سڕبووە.



PM:06:42:28/09/2019