نیشانەکانی شێرپەنجەی میزەڵدان

نیشانەکانی شێرپەنجەی میزەڵدان
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

میزەڵدان بەشێکی گرنگی ئەندامی جەستەی مرۆڤە، وەک هەر بەشێکی دیکەی جەستە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە.

دکتۆر کاوە فقێ رەحیم، پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و کۆئەندامی میزومیزەڕۆ و نەزۆکی پیاوان سەبارەت بە نیشانەکانی نەخۆشی شێرپەنجەی میزەڵدان بۆ مەوداپرێس دوا.

دکتۆر کاوە فقێ ئاماژەی بەوەکرد، نیشانەکانی نەخۆشی شێرپەنجەی میزەڵدان بریتین لەم نیشانانی خوارەوە:

ـ میزی خوێناوی بێ ئازار.
ـ زوو زوو میزکردن. 
ـ دووبارە بوونەوەی هەوکردنی "التهاب" میزەڵدان.


AM:11:28:02/10/2019