چۆنیەتی ئامادەکردنی شۆربای گێزەر

چۆنیەتی ئامادەکردنی شۆربای گێزەر
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

شۆربای گوێزەر شۆربایەکی تەندروست و بەتامە، دەتوانرێت بەم شێوەیەی خوارەوە ئامادە بکرێت.

پێداویستیەکان

٣ گێزەری ناوەند، ٣ کەوچکی چێشت برنج، سێ کوپ ئاوی گۆشت، نیو دەسک مەعدەنوس، کەوچکێکی چێشت رۆنە کەرە، خوێ و بیبەری تون و بەهارات بەپێی پێویست.

چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی

گێزەرەکە دەشۆینەوە دواتر دەی دەین لە رنە، پاشان دەکەینە ناو ئاوی گۆشتەکەوە دەخینە سەر ئاگر بۆ ماوەی ١٥ خولەک، دواتر برنجەکە دەشۆینەوە و تێکەڵی گێزەر و ئاوی گۆشتەکەی دەکەین، پاشان بەهارات و خوێ و رۆنە کەرەکە و مەعدەنوسەکەی تێدەکەین، دواتر چاوەڕێ دەکەین تاوەکو خەست دەبێتەوە ئەگەر پێویستی کرد کەمێک ئاوی کوڵاوی تێدەکەین، بەم شێوەیە شۆرباکە ئامادە دەبێت و دەتوانرێت پێشکەش بکرێت. 


PM:03:57:03/10/2019