ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی گه‌وره‌ راده‌گه‌یه‌نێت

ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی گه‌وره‌ راده‌گه‌یه‌نێت
مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

رۆژنامه‌ی مارکای ئیسپانی له‌ بڵاوکراوه‌کانی ئه‌مڕۆیدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه‌ که‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌دات .

هه‌مان رۆژنامه‌ ئه‌وه‌ی خستۆته‌ روو :که‌ یانه‌ی شاهانه‌ ده‌یه‌وێت له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانی هێڵی ناوه‌ند واژۆبکات چونکه‌ به‌ پێویستی ده‌زانێت ، به‌ڵام ده‌بێت دوو له‌ یاریزانانی ئێستای یانه‌که‌ به‌جێبهێڵن.

هه‌ریه‌ک له‌ یاریزانان ئیریکسونی دانیمارکی و یاریزانی یانه‌ی توتنهامی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ ڤان دی بیکی هۆڵه‌ندی پاڵێوراوی سه‌ره‌کین بۆ ئه‌و گواستنه‌وه‌یه‌.

رۆژنامه‌که‌ ئه‌وه‌ ئاشکرا ده‌کات که‌ گرێبه‌ست کردن له‌گه‌ڵ ئیریکسون ئاسان تره‌ چونکه‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌ کۆتای ئه‌م وه‌رزه‌ ماوه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌ ئینگلیزیه‌ ته‌واو ده‌بێت .



PM:11:14:03/10/2019