قاوەی عەرەبی سادە بە حێل ‌ئامادە بکە

قاوەی عەرەبی سادە بە حێل ‌ئامادە بکە
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

زۆر کەس حەز بەخواردنەوەی قاوە دەکات، قاوەی عەرەبی سادە بە حێل جۆرێکە لە جۆرەکانی قاوە دەتوانیت بەم شێوەیە ئامادەی بکەیت.

پێداویستیەکان

2 کوپ ئاو، 4 کەوچک چێشت قاوەی ساده، 1 کەوچکی چێشت حێل، دوو پارچە زەنجەفیل، سێ دەنک مێخەک، 1 کەوچک حێلی هاڕاو.

چۆنیەتی ئامادەکردنی

ئاو و قاوە و یەک کەوچک حێل تێکەڵ دەکەین بەباشی، دواتر دەخەینە سەر ئاگر بۆ ماوەی 20 خولەک، پاشان قۆریەکی دیکە دەهێنین زەنجەفیل و مێخەک و حێلە هاڕاوەکەی تێدەکەین، دواتر ئەو قاوەی کوڵاندومانە ئەی پاڵوێین و دەخەینە ناو قۆریەکە لەگەڵ زەنجەفیل و مێخەک و حێلکە تێکەڵی دەکەین، بەم شێوەیە قاوەکە ئامادە دەبێت و دەتوانرێت پێشکەش بکرێت.

سەرچاوە: Mawdoo3



PM:02:22:04/10/2019