پەرلەمانتارێكی گۆڕان: بەرپرسانی هەرێم جێگایەك نامێنێتەوە بۆدانیشتنتان

پەرلەمانتارێكی گۆڕان: بەرپرسانی هەرێم جێگایەك نامێنێتەوە بۆدانیشتنتان
مەوداپرێس-هێمن مامەند

لەبارەی خۆپیشاندانەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق  غالب محەمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عیراق  دەڵێت "ڕۆژێك دێت توڕەی خەڵك لەبەرامبەر گەندەڵی و زوڵمی بەناوسەركردەكانی هەرێم بەبێ سەركردە و حیزب بێتە ئاراوە، ئەوكات جێگایەك نامێنێتەوە بۆدانیشتنتان و موڵك و ماڵتان دەبێت بەهی هاوڵاتیان ،چونكە ئەوەی هەتانە ماڵی ئەم میلەتەیە نەك خۆتان.

د.غالب محەمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عیراق لەئەكاونتی هۆی لەتۆڕی  كۆمەلایەتی فیس بووك نووسییویەتی "سەبارەت بەخۆپیشاندانەكانی عێراق و دروست بونی ئەو وەزعەی ئێستا بەندە بڕیام دا بەهۆی ئەو توندو تیژیانەی كە بەرامبەر خۆپیشاندەران دەكرێت وەك ڕێزێك بۆ قوربانیان بەشداری كۆبونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران نەكەم، پێم وایە هیچ كەسێك بەزگی تێرو ژیانی خۆشەوە نایەتە سەر شەقام و ژیانی خۆی بخاتە مەترسیەوە وەك ئەوەی ئێستا لەعێراق دا دەگوزەرێت".

پەرلەمانتارەكەی گۆڕان هۆشداریش دەداتە بەرپرسانی هەرێم و دەڵێت " ڕۆژێك دێت توڕەی خەڵك لەبەرامبەر گەندەڵی و زوڵمی بەناوسەركردەكانی هەرێم بەبێ سەركردە و حیزب بێتە ئاراوە، ئەوكات جێگایەك نامێنێتەوە بۆدانیشتنتان و موڵك و ماڵتان دەبێت بەهی هاوڵاتیان ،چونكە ئەوەی هەتانە ماڵی ئەم میلەتەیە نەك خۆتان.

 ئەمەش دەقی  نووسینەكەیە:

بەناوی خوای باڵادەست

سەبارەت بەخۆپیشاندانەكانی عێراق و دروست بونی ئەو وەزعەی ئێستا بەندە بڕیام دا بەهۆی ئەو توندو تیژیانەی كە بەرامبەر خۆپیشاندەران دەكرێت وەك ڕێزێك بۆ قوربانیان بەشداری كۆبونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران نەكەم، پێم وایە هیچ كەسێك بەزگی تێرو ژیانی خۆشەوە نایەتە سەر شەقام و ژیانی خۆی بخاتە مەترسیەوە وەك ئەوەی ئێستا لەعێراق دا دەگوزەرێت، ئەوانەی كەئێستا خۆپیشان دان دەكەن دوای مافەسەرەتاییەكانیان دەكەن وەك كارەباو ئاو دامەزراندن و ئاسایش، بۆیە دەبێت هەمولایەك پشتیوانی داواكانیان بكات ئەمنیەتی خۆپیشاندەران بپارێزرێت نەك بەشێوەی توندو تژی و فیشەك وەڵامیان بدرێتەوە وەك ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت، بەداخەوە پێش ئەوەی دۆخەكە بەم شێوەی لێبێت، ئەبوایە هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق لەپێناو بەرژەوەندی گەل دەستیان لەپۆستەكانیان بكێشایەتەوەو داوای دروستكردنی حكومەتێكی انتیقالی و كۆمسیۆنێكی نەزیهـیان بكردایە دور لەدەستێوەردانی حیزبی و هێزی چەكداری، بۆئەوەی هاوڵاتیان نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن نەك فلاش میمۆری بەشێك لەنوێنەرەكان هەڵبژێرێت!

جێگای سەر سوڕمانە بەرپرسانی باڵای هەرێم ئێستا بەیاننامە لەسەردۆخی عێراق دەردەكەن بەناڕاستەوخۆ دژی خۆپیشاندەرانن، دەبێت ئەوەبزانن لەپاش ڕوخانی ڕژێمی (بەعس)ەوە، شەریكی حەقیقی بون لەحكومەتی عێراقداو هەرێمی كوردستانیان بەتەواوی بەدەستەوەبو، بەڵام بەرپرسانی كورد لەبەغداد نەسودیان بۆ هاوڵاتیانی عێراق بو، نەسودیشیان بۆهاوڵاتیانی هەرێم بوە، ئەمەلەكاتێكدایە هەندێك لە بەرپرسانی هەرێم لەبەغداد دەركران لەسەر گەندەڵی وەكو وەزیری دارای پێشوی عێراق، لێرەوە ئەوەمان بۆڕوندەبێتەوە كەبەرپرسانی هەرێم لەیەك خاڵدا كۆكن لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد ئەویش "گەندەڵییە" 
هەركاتێك هەرلایەك لەهەولێر و بەغداد بكەوێتە مەترسیەوە ئەوا لاكەی تر پشتی دەگرێت وەك ئێستا !
گرنگە بەرپرسانی هەرێم لەبری بەیاننامە دۆخ و ژیان و موچەی خەڵكی هەرێم باش بكەن، چونكە ئەوەی لەپارێزگاكانی عێراق دەگوزەرێت ڕۆژێك دێت لەهەرێمیش یەخەی ئەم گەندەڵانە بگرێت گەرچی تائێستا بەهۆی نەبونی ئۆپۆزسیۆنێكی حەقیقی و سەركردەیەكی گەل ویست و خۆنەویست نەكراوە، بەڵام ڕۆژێك دێت توڕەی خەڵك لەبەرامبەر گەندەڵی و زوڵمی بەناوسەركردەكانی هەرێم بەبێ سەركردە و حیزب بێتە ئاراوە، ئەوكات جێگایەك نامێنێتەوە بۆدانیشتنتان و موڵك و ماڵتان دەبێت بەهی هاوڵاتیان چونكە ئەوەی هەتانە ماڵی ئەم میلەتەیە نەك خۆتان!

وەسەلام

غالب محمد علی
پەرلەمانتاری عێراق



PM:07:21:04/10/2019