زیاتر لە 100 پەرلەمانتار چاوەڕێی ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقن

زیاتر لە 100 پەرلەمانتار چاوەڕێی ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقن
مەوداپرێس- 

پەرلەمانتارێكی كوتلەی "بیارق الخیر"، لەئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرایدەكات، زیاتر لە 100 پەرلەمانتار لەنێو بینای ئەنجومەنی نوێنەرانن و چاوەڕێی ئەنجامدانی دانیشتنەكەن كە بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت. 

محمەد خالیدی پەرلەمانتاری كوتلەی "بیارق الخیر"  بەمیدیا عێراقییەكانی وتووە، زیاتر لە 100 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەناو بینای ئەنجومەنی نوێنەرانن و چاوەڕێی ئەنجامدانی دانیشتنەكەی پەرلەمان دەكەن. 

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی بایكۆتی لیستی سائیرون و فراكسیۆنە كوردستانییەكان و میحوەری وەتەنی رەنگە دانیشتنەكە ئەنجام نەدرێت و رێژەی یاسایی ئەندامان تەواو نەكرێت. 

باسی لەوەشكردووە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەئێستادا لەگەڵ نوێنەری خۆپیشاندەران لەكۆبوونەوەدایە.

ئەوەشیخستووەتەڕوو، دانیشتنەكە پێویستی بە165 ئەندام هەیە تاوەكو دەستپێبكات بەڵام تاوەكو ئێستا ئەو رێژەیە ئامادە نین.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی خۆپیشاندانەكانی بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عیراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام بدات. 



PM:02:11:05/10/2019