بایرن میونشن توشی شکست بوو

بایرن میونشن توشی شکست بوو
مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

له‌گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی ئه‌ڵمانیدا یانه‌ی بایرن میونشن توشی شکست بوو به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی هوفینهایم .

یانه‌ی باڤاری له‌ نێو یاریگای خۆیدا سێ خاڵی گرنگی له‌ ده‌ستدا و به‌ ئه‌نجامی ( 2- 1 ) گۆڵ توشی دۆڕاندن بوو.

هه‌ردوو گۆڵه‌که‌ی یانه‌ی هوفینهایم یاریزان سارجیس ئادامیان له‌ خوله‌که‌کانی 54 . 79 دا تۆماریکرد.

تاکه‌ گۆڵه‌که‌ی یانه‌ی باڤاریش له‌ ڕێگه‌ی یاریزان لیڤاندڤسکی له‌ خوله‌کی 73 دا به‌ده‌ستهات.

یانه‌ی بایرن میونشن به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 14 خاڵ به‌شێوه‌یه‌کی کاتی له‌ پێشه‌نگی خوله‌که‌ دێت ، به‌ڵام یانه‌ی هوفینهایم خاوه‌نی 8 خاڵه‌ و له‌ پله‌ی 11 هه‌مین دێت .



PM:07:03:05/10/2019