هەرگیز لە پێش ئەنجامدانی سێکس بنێشت مەخۆن

هەرگیز لە پێش ئەنجامدانی سێکس بنێشت مەخۆن
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

بەشێک لە خانمان و پیاوان لە پێش ئەنجامدانی سێکس بنێشت دەخۆن بەمەبەستی نەهێشتنی بۆنی دەم، بەڵام ئەمە کارێکی هەڵەیە لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە.

خواردنی بنێشت پێش ئەنجامدانی سێكس هۆکارە بۆ هەڵئاوسانی سک و دروستبوونی غازات لەبەرئەوەی بە خواردنی بنێشت هەوا دەچێتە ناوسک، هەروەها بەهۆی خواردنی بنێشتەوە گەدە خۆی ئامادە دەکات بۆ کرداری هەرسکردن ئەمەش هۆکارە بۆ دروستبوونی غازات.

بەتایبەت پیاوان دەبێت لە پێش ئەنجامدانی سێكس خۆیان لە خواردنی بنێشت بەدوور بگرن، چونکە هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن کەم دەکاتەوە و بەمەش ئارەزووی سێكس کەم دەبێتەوە.

بۆیە پێویستە هاوسەران لە پێش ئەمجامدانی سێکس خۆیان لە خواردنی بنێشت بە دوور بگرن بۆ ئەوەی رووبەڕووی ئەو گرفتانە نەبنەوە کە باسمان کرد.

سەرچاوە: vix


PM:11:15:05/10/2019