عادل عەبدولمەهدی: چاكسازی راسته‌قینه‌ پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین

عادل عەبدولمەهدی: چاكسازی راسته‌قینه‌ پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین
مەوداپرێس-

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگەیاند چاكسازی راسته‌قینه‌ پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، هەروەها داوا له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات كه‌ ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران نه‌كه‌ن.

له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: چاكسازی راسته‌قینه‌ پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین و ده‌بێت ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ تێوه‌گلاون بدرێنه‌ دادگا.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق وتیشی: ده‌رگای گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران كردووەته‌وه‌ و هاوكاتیش رێنماییه‌كانی مه‌رجه‌عییه‌ت جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.

عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاماژەی بەوەکرد، 1000 فه‌رمانبه‌ر بەتۆمەتی گه‌نده‌ڵی لەکارەکانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌.

سەرۆک وەزیرانی عیراق داواشی لە هێزە ئەمنییەکان کرد کە تەقە لە خۆپیشاندەران نەکەن.


AM:11:21:06/10/2019