پارێزگاری بەغدا دەستی لەکارکێشایەوە

پارێزگاری بەغدا دەستی لەکارکێشایەوە
مەوداپرێس-

بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە پارێزگاری بەغدا دەستی لەکار کێشایەوە.

میدیای فەرمی عیراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا بە کۆی دەنگ فەلاح جەزائیری، لە پۆستی پارێزگار دوورخستووەتەوە و پۆ پڕکردنەوەی پۆستەکەش دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ ماوەی پێنج رۆژ کردەوە.

پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان بە یەک هەفتە، پارێزگاری بەغدا، داوای دەستلەکارکێشانەوەی کردبوو، ئەمڕۆ دەنگ لەسەر داواکەی درا.




PM:02:58:06/10/2019