وەزیری پەیوەندییەكانی عیراق وادەی كاراكردنەوەی هێڵەكانی ئینتەرنێت ئاشكرا دەكات

وەزیری پەیوەندییەكانی عیراق وادەی كاراكردنەوەی هێڵەكانی ئینتەرنێت ئاشكرا دەكات
مەوداپرێس- 

وەزیری پەیوەندییەكانی عیراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕێ حكومەتن بۆ كاراكردنەوەی هێڵەكانی ئینتەرنێت. 

نعیم روبیعی، وەزیری پەیوەندییەكانی عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، پرۆژەیەكیان هەیە بۆ پاڵپشتیكردن و بەهێز كردنی هێڵەكانی ئینتەرنێت. 

ئاماژەی بەوەشكردووە، راگرتنی ئینتەرنێت كێشەیەكی زۆری بۆ دروستكردون و چارەسەركردنییشی بە تەواوی پێویستی بە شەش مانگ هەیە. 

روبێعی ئەوەشیخستووەتەڕوو،  لە ئێستادا چاوەڕێی ژوری عەملیاتی حكومەتن بۆ كاراكردنەوەی هێڵەكانی ئینتەرنێت كە لەئێستادا  بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە دروستیانكردووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەگەڵ دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی  هاوڵاتیان لە بەغدا و پارێزگاكانی خوار و ناوەڕاستی عیراق هێڵەكانی ئینتەرنێت لەتەواوی پارێزگاكانی عیراق جگە لەهەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتەوە راگیران و تائێستاش كارانەكراونەتەوە. 



PM:05:47:06/10/2019