به‌رشه‌لۆنه‌ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی تۆمارکرد

به‌رشه‌لۆنه‌ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی تۆمارکرد
مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

له‌گه‌ری هه‌شته‌می خولی ئیسپانیدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ میوانداری یانه‌ی سیڤیای کرد.

به‌رشه‌لۆنه‌ توانی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ تۆماربکات به‌ ئه‌نجامی ( 4 – 0 ) گۆڵ .

تایمی یه‌که‌می یارییه‌که‌ به‌ پێشکه‌وتنی به‌رشه‌لۆنه‌ کۆتایهات به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام که‌ یاریزانان لویس سواریز و ڤیداڵ و عوسمان دیمبلی له‌ خوله‌که‌کانی 27. 32. 35 دا تۆماریان کرد.

له‌ تایمی دووه‌مدا به‌رشه‌لۆنه‌ به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئاسته‌ به‌رزه‌که‌ی و له‌ رێگه‌ی لیونیل میسی ئه‌رژه‌نتینیه‌وه‌ گۆڵی چواره‌می له‌ خوله‌کی 78 دا به‌ده‌ستهێنا و یارییه‌که‌ش به‌و شێوه‌یه‌ کۆتایهات.

به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ کۆی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 16 خاڵ و له‌ پله‌ی دووه‌می خوله‌که‌ دێت ، به‌ڵام یانه‌ی سیڤیا 13 خاڵه‌ و له‌ پله‌ی شه‌شه‌م دێت .



AM:12:08:07/10/2019