دیمبلی چی به‌ ناوبژیوانی یارییه‌که‌ ووت

دیمبلی چی به‌ ناوبژیوانی یارییه‌که‌ ووت
 مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

له‌ یارییه‌که‌ی شه‌وی رابردووی نێوان به‌رشه‌لۆنه‌ و سیڤیا ناوبژیوان عوسمان دیمبلی به‌ کارتی سوور کرده‌ ده‌ره‌وه‌.

ناوبژیوانی یارییه‌که‌ش له‌ راپۆرتی تایبه‌تی خۆیدا بۆ یه‌کێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ته‌واوی قسه‌کانی عوسمان دیمبلی نوسیوه‌.

راگه‌یاندنه‌کانی ئیسپانیا باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ دیمبلی ماتیو لاهۆزی ووتوه‌ که‌ تۆ زۆر خراپی ئه‌مه‌ش پێ ده‌چێت ببێته‌ هۆی راگیرانی ئه‌و یاریزانه‌ بۆ ماوه‌ی 2 بۆ 4 یاری .

به‌پێی سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانیه‌کان بێت ئه‌گه‌ری به‌ شداری نه‌کردنی عوسمان دیمبلی هه‌یه‌ له‌ یاری کلاسیکوی 26 ی ئه‌م مانگه‌دا.

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ شه‌وی رابردوو توانی ئه‌نجامێکی گه‌وره‌ تۆماربکات به‌ ئه‌نجامی ( 4 – 0 ) له‌ یانه‌ی سیڤیا بباته‌وه‌.



PM:01:30:07/10/2019